پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە بەهای ١٢٠ هەزار دۆلار کەلوپەلی کارەبایی دزیووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی خەبات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س. ع. و.) دەستگیر كرد، كە لە كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی، بایی (١٢٠ هەزار دۆلار) كەلوپەلی كارەبایی دزیبوو و لە پارێزگای موسڵ فرۆشتبوونی.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:10:01:19/09/2021