ڤیدیۆیەکی نوێی شەبنام بارانی بڵاودەکرێتەوە


کچە مۆدێل و فاسیۆنی ناسراوی باشووری کوردستان، شەبنام بارانی دوای ئەو ڤیدیۆیەی بە جلی بوکێنیەوە بڵاویکردەوەو سەمای دەکرد، دوو ڤیدیۆی تری بڵاوکردەوە.

شەبنام کە هەمیشە شۆخ و شەنگی و جوانی بۆتە سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمجارە لە رێگای دوو ڤیدیۆیکەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە، ئەوەش دوای دەرکەوتنی دێت بە جلی بوکێنیەوە کە دوایی ئاشکرا بوو کە ریکلامە بۆ جل و بەرگی بوکێنی، نەک پێکهێنانی ژیانی هاوسەری.

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



PM:01:32:22/09/2021