بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئاگادارکراوین لەم رۆژانەدا بەشی چوارەمی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢١ دەگاتە هەرێمی کوردستان". 
 
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی یەك ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە، ٩٥٠ ملیۆن بۆ هەولێر و ١٥٠ ملیۆنیش بۆ جوتیارانی دهۆك دابینكراوە، کە کۆی گشتی دەکاتە دوو ملیار و ٥٥٠ ملیۆن دینار. 


AM:12:22:24/09/2021