یوسف محەمەد: هەرێمتان لەبەرامبەر بەغداد لاواز کرد و گەلێکتان چەماند

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" گەلی کورد گوناهی چییە لە ماوەی کەمتر لە نیو سەدە دو جار نسکۆی بەسەردا دەهێنرێت؟".

یوسف محەمەد سادق کە سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بوو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی" بە ریفراندۆمەکەتان کارتی سەربەخۆییتان سوتاند، 52%ی خاکتان دۆڕاند، هەرێمتان لەبەرامبەر بەغدا لاواز کرد و گەلێکتان چەماند". 

ئاماژەی بەوەشکردوە: گەلی کورد گوناهی چییە لە ماوەی کەمتر لە نیو سەدە دو جار نسکۆی بەسەردا دەهێنرێت، تا لێپرسینەوە نەبێ ئاشبەتاڵ وشکست هێشتا هەر لە پێشمانە. 


PM:12:51:25/09/2021