کاتی پێشكەشكردن بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر رایدەگەیەنێت" ڕۆژی ١ی ١١ی ٢٠٢١ داواکاری  پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی  پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستپێدەکات". 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: ڕۆژی ١ی ١١ی ٢٠٢١ داواکاری  پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) دەستپێدەکات و لە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢١ کۆتایی دێت".

ئاماژە بەوەشكراوە: دەستپێکردنی پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوە دەرەکی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی پێنج تاوەکو ١١، له ٣ی ١٠ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات تاوەکو  ٣١ی ١٠ی ٢٠٢١ بەردەوام  دەبێت. 


AM:10:03:30/09/2021