دوا تاوانباری کەیسی شۆفێرە تاکسیەکان كوردە

ئاسایشی کەرکوک دەستگیرکردنی دواین تاوانباری کەیسی ڕفاندن و کوشتنی شۆفێرەکانی کەرکوکی ڕاگەیاند كە بەڕەگەز كوردە.

عەمید سموکۆ محمەد وتەبێژی ئاسایشی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی: دوای تێپەڕبوونی ماوەی زیاتر لەساڵێک بەسەر ڕفاندن و کوشتنی (١٦) شۆفێری تاکسی لەشاری کەرکوک, ھێزەکانی ئاسایشی چەند تاوانبارێکی دەستگیرکرد کە دەستیان لە ڕفاندن و کوشتنی ئەو شۆفێرانەدا ھەبووە.

عەمید سمکو راشیگەیاند: دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی ھێزەکانی ئاسایش و لەھەڵمەتێکدا لەیەکێک لە گەڕەکانی شاری کەرکوک, توانرا تاوانبارێکی سەرەکی لە دۆسیەی کوشتنی شۆفێرەکانی شاری کەرکوک دەستگیر بکرێت کە ناوی (س.ج) و بەڕەگەز کوردە.



PM:04:33:06/07/2014