هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش ڕاگەیەنرا

قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنوری قەزاکە پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا) هەیە".

قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند" کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە".  
  
ئاماژە بەوەشکراوە: دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا سیڤی و داواکاری پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو. 
  
چەند خاڵێکی دیکەش خراوەتەڕوو ئەوانیش:
  
- تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.  
  
-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا.  
  
- ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنووری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.  
  
- لەماوەی دوو ڕۆژدا (سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.  


PM:02:03:05/10/2021