گۆڕان و یەکگرتوو رێککەوتن لەسەر سێ بازنەی سلێمانی و هەولێر دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گۆڕان و یەکگرتوو بە دوور لە چاوی کامێر کۆدەبنەوەو رێکەوتن لەسەر سێ بازنە دەکەن بۆ دەرچوون دوو کاندیدی گۆڕان و کاندیدێکی یەکگرتوو.

ئێوارەی ئەمرۆ بە دوور لە چاوی کامێرا عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و و سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆدەبنەوەو رێککەوتن دەکەن کە لە بازنەی گەرمیان لایەنگرانی یەکگرتوو دەنگ بە کاندیدی گۆڕان، هۆشیار عومەر بدەن. 

هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا یەکگرتوو و گۆڕان رێککەوتوون کە لایەنگرانی گۆڕان لە بازنەی هەڵەبجە کە ناوچەکانی هەڵەبجە و سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێن دەگرێتەوە دەنگ بە د. موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو بدەن.

رێکەوتنەکە تەنها لەم دوو شوێنەدا نەوەستاوە، بەڵکو بەپێی زانیارییەکانی سپی ، هەردوولا رێککەتوون لەسەر بازنەی دووی هەولێر کە ناوچەکانی کۆیەو رۆژهەلآتی هەولێر دەگرێتەوە، لایەنگرانی یەکگرتوو دەنگ بە کاندیدی گۆڕان،
( د. عەبدولسەلام محەمەد ) ی گۆڕان بدەن.

" سپی " زانیوویەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئەم رێککەوتنە کێشەی نییە، چونکە کاندیدەکانی لە شارەزور و گەرمیان و کۆیە دەردەچن و رێککەوتنەکە کاریگەری بۆ سەر دەنگی ئەوان نابێت.

 


 

PM:09:13:09/10/2021