ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس‌ بەنهێنی گەیشتە بەغدا

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی  بەو مەبەستەی لە نزیکەوە ئاگاداری پرۆسەی سیاسی بن لەدوای هەڵبژارنەوە، بە نهێنی گەیشتە بەغدا.

 سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە بەغداوە بە " سپی " راگەیاند، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدا بۆ ئەوەی کاریگەریان هەبێت لە پرۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردن.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی " سپی "، قائانی بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە شیعەکانی عێراق بە مەبەستی دیارکردنی سروشتی حکومەتی ئایندە.

ئێران هەمیشە لەدوای رووخانی رژێمی دیکتاتۆریەوە بە بەردەوامی کاریگەری هەبووە لەسەر پێکهاتەی ئەو حکومەتانەی لە دوای ٢٠٠٣ ەوە لە عێراقدا پێکهێنراوە.

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسە و دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ئەم لە جێگەی دانرا. 



PM:11:47:11/10/2021