بەهۆی گرفتی کەم ئاوی زانکۆی تا رۆژی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی کۆیە رادەگیرێت.
لە ئاگادارییەکدا زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی كەموكوڕيیەكانى بەشە ناوخۆيیەكان و سەرهەڵدانى چەند گرفتێك، بە تايبەت كێشەى كەمئاوت لە زانکۆکەدا، ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاردا تاوەکو رۆژی ١٦ی ئەم مانگە پشووەکان درێژ بکرێنەوە".
ڕوونیشیکردەوە: ئەم پشووە دەستەى كارگێڕى و فەرمانبەران و خوێندنى باڵا ناگرێتەوە.