سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

 
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی دورخستنەوەی لە پۆستەکەی بڵاوکردەوەو، ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە بە هەڵبەستراوی ناوزەد دەکات.

فەریق ڕوکن عەبدولوەهاب ساعدی ئەفسەری ئەمنی و سەربازی ناسراوی عێراق کە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆرەو کازمی زۆر پشتی پێدەبەستێت، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند"، ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە لەبارەی دورخستنەوەم لە پۆستەکەم، تەنها پروپاگەندەیە وهیچ بنەمایەکی راستیی نییه".

ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" هاوڵاتیان پشت نەبەستن به هەواڵی پروپاگەندە وناڕاست وتەنها لە سەرچاوەی فەرمییەوە هەواڵەکان وەربگرن."

دەربارەی چالاکییەکانی دەزگاکەی ساعدی وتی" هێزەکانی دژه تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لەهەر شوێنێکی عێراقدا بن".

ساعدی بەیەکێک لەفەرماندە سەربازیەکانی عێراق ناسراوەو کازمی کردیەوە بە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی لابردوو گەڕانیەوە نێو سوپاس. 

ساعدی شیعەیە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣یەو خەڵکی گەڕەکی سەورەی بەغدایە و دەرچووی زانکۆیە و فیزیای تەواوکردوە و تا ساڵی ٢٠٠٠ مامۆستای زانکۆی سەربازیی بووە..



PM:01:40:14/10/2021