یەکگرتووی ئیسلامی دەرچوونی کاندیدەکەی زاخۆی راگەیاند

سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت" عومەر کۆچەر کاندیدی بازنەی زاخۆ بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرامبەر کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا". 

موسەنا ئەمین، کاندیدی دەرچووی حزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی فەیسبوک باسی لەوەکردووە: کێشەی کورسییەکەی زاخۆ بە بەرژەوەندی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و دوای ژماردنی ٨٨ سندوق کە کیشەی تێدا بوو.   

موسەنا ئەمین ئەنجامی کۆتایی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە: 

- عومەر کۆچەر: ٤٠٣٦ دەنگ

عەبدولواحید ئەحمەد ڕەشید: ٣٠٥٣ دەنگ  

واتە بە جیاوازی ٩٣٦ دەنگ  


PM:02:23:15/10/2021