سەبارەت بە کەمبوونەوەی غازی ماڵان و بەرزبوونەوەی نرخەکەی ڕوونکردنەوە دەدرێت

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی پارێزگای هەڵەبجە سەبارەت بە کەمبوونەوەی غازی ماڵان و بەرزبوونەوەی نرخەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ئەگەری گران فرۆشی بوتڵی غاز لیژنەكەمان ئاگادار بكەنەوە". 
  
لیژنە هاوبەشەكانی قائمقائمیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" وەک لیژنەی سوتەمەنی هەوڵەکانمان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان چڕکردوەتەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی غازی ماڵان و بەردەوام بەدواداچون دەکەین لە پێدانی غازی پێویست بە بریکارەکان، بەڵام لەلایەن هەندێ لە بریکارەکان هەوڵی قۆرخکردنی غاز دەدرێت و وەدەنگۆی ناڕاست بڵاودەکەنەوە بۆ نیگەرانکردنی هاوڵاتیان". 

ئەوەشخراوەتەڕوو: داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین غازی لەلای هەربریکارێک گۆڕیوە و ئەگەر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بریکارەکە وەڵامی بە نەبونی غاز یاوەتەوە لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلی لیژنەی سوتەمەنی و مەسینجەری پەیجی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ گرتنەبەری ئیجرائاتی توند بەرامبەر بەبریکارەکە.  

لیژنە هاوبەشەكانی قائمقائمیەتی هەڵەبجە جەختیشدەکاتەوە: سەرجەم هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کە کێشەی غاز لەئارادانیە و وەک پێویست غاز دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.  


PM:08:52:22/10/2021