سوننە هەڕەشەی دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ وڵاتدا دەكات
یەكێك لە سەركردەكانی عەرەبی سوننە جەخت دەكاتەوە تەنها سێ رێگا بۆ دەربازبوون لەقەیران هەیە ئەویش دابەشكردنی عێراق بە سێ وڵاتی سەربەخۆ.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "شپیگڵ"ی ئەڵمانی، شێخ محەمەد تەها حەمدون، وتەبێژی بەڕەی ناڕازی سوننە دژی حكومەتی عێراق دەڵێت: تەنیا یەك رێگاچارە هەیە، سێ حكومەتی خودموختار لەژێر یەك ئاڵادا، یەكێك بۆ كورد، یەكێك بۆ شیعەو وڵاتێكیش بۆ سوننە، بەپێچەوانەوە عێراق بەسەر سێ وڵاتی سەربەخۆدا دابەش دەبێت".
بەپێی راپۆرتەكە گەیشتن بە رێگەچارەیەكی سیاسی بۆ قەیران عێراق زۆر مەحاڵەو سوننەكان هەڕەشەی ئەوەیان كردوە عێراق بەسەر سێ ناوچەدا دابەش دەكەن. بەپێی ئەم رێگەچارە پێشنیاركراوەی حەمدون، بەغدا وەك پایتەختی عێراق دەمێنێتەوەو سێ ناوچەی نیمچە سەربەخۆ بۆ كوردو سوننەو شیعە دروست دەكرێت، بەپێچەوانەوە عیراق بەرسەر سێ وڵاتی سەربەخۆ دابەش دەبێت.
PM:06:46:08/07/2014