یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد، بڕیاریدا كه به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا نەکات و خه‌بات و به‌رگریكردنی له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی کورد به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا به سه‌رۆكایه‌تی(د. هادی علی) و ئاماده‌بوونی (سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا تیشك خرایه سه‌ر ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه كاندیدانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ده‌ستیان هێنا.
ئاماژە بەوەشکراوە، له ته‌وه‌رێكی تردا كۆبونه‌وه ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی تاوتوێ كرد‌و له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و مه‌بده‌ئی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه داكۆكیكارێكی به‌هێزی پارێزگاریكردنه له پێگه‌ی سیاسی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و، هه‌روه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، نوێنه‌ره‌كانیشی له به‌غدا به‌رده‌وام له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بوون و به‌رگریكارێكی بوێر‌و دڵسۆزی مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوون، له ئێستا‌و ئاینده‌شدا درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێباز و سیاسه‌تی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو ده‌بن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد، بڕیاریدا كه یه‌كگرتوو به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا ناكات، و هاوكات خه‌بات و به‌رگریكردنی له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و نایبه‌ستێـه‌وه به به‌شداربوون وه‌رگرتنی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبی خۆی له حكومه‌تى ناوه‌ند".
ئەوەشخراوەتەڕوو: ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر گرانبوونی بێ سنوری نرخی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و پشتیوانی خۆشی ده‌ربڕی بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و داوایكرد هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم داوا ڕه‌واكانیان بۆ دامه‌زراندن جێ به‌جێ بكات.