نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هات و بەهاکەی ڕێژەیەک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی لیرەی تورکی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. 

 - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

-  نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ ھەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە: 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو. 

 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٨٥ دینارە.

 - نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٤ هەزار دینارە.


AM:10:46:03/11/2021