وتەبێژى فەرمی جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایدەگەیەنێت" پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان".
هیمداد شاهین وتەبێژى فەرمی جوڵانەوەى نەوەى نوێ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردووە" جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كاروانی كاری سیاسیی خۆیدا رێگای مه‌ده‌نیی هه‌ڵبژاردوه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی په‌رله‌مانیدایه و به هه‌مو توانای خۆیه‌وه به‌شدار ده‌بێت له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئامانج لێی هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنێكی كارا‌و پیشه‌یی هه‌ڵبژاردن بێت و باس له دیاریكردنی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بكات، تا ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌زانین ئامانج لێی خزمه‌تی خه‌ڵك و رێزگرتنه له دامه‌زراوه‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌ركات زانیمان ئه‌مانه به میزاجی شه‌خسی و كاری تاكڕه‌وانه به‌رێوه‌ده‌برێت، ئه‌وه بێ دودڵیی و زۆر به رونی و ئاشكرا لێی دێینه ده‌ره‌وه و به هه‌مو توانای خۆمان دژی ده‌بین و له پرۆسه‌كه‌ش ده‌كشێینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تایبه‌ت به ده‌ستوری هه‌رێم، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێیوایه هه‌رێمی كوردستان سه‌دان كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئێستا كاتی ئه‌وه نییه كێشه‌ی تری وه‌ك باسی ده‌ستور بۆ خه‌ڵكی كوردستان زیاد بكرێت، ده‌یان یاسا له هه‌رێمدا هه‌یه به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێن و رێزیان لێ ناگیرێت، ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات په‌یره‌وی ناوخۆی خودی حیزبه‌كانیان جێبه‌جێناكه‌ن.
باسی لەوەشکردووە: پێویست ناكات كێشه‌ی تر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له نێوان خه‌ڵك و حیزبه‌كان و له نێوان خودی حیزبه‌كان دروست بكرێت، چونكه له‌م ساته‌دا میلله‌ته‌كه‌مان پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و یه‌كریزی و كاری پێكه‌وه‌ییه، نه‌ك به دروستكردنی خاڵی تری ناكۆك له نێوان لایه‌نه‌كاندا.
هیمداد شاهین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تایبه‌ت به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێیوایه كۆمسیۆن ده‌بێت سه‌د له‌سه‌د سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت و له ژێر ئیشرافی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بێت و دور بێت له پشكپشكێنی حیزبی.
وته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكراشیكردوه: تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، پێمانوایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و له ئێستاوه ئاماده‌سازی بۆ بكرێت، كێشه نییه یاساكه فره بازنه‌یی بچه‌سپێنێت یاخود یه‌ك بازنه‌یی، به‌شداریكردن به شێوه‌ی لیستی داخراو بێت یاخود كراوه، ئه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ و بۆ پرۆسه‌كه‌ش گرنگه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ئه‌نجامبدرێت له واده‌ی خۆیدا و له لایه‌ن كۆمسیۆنێكی بیلایه‌نه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.