لەگەڵ دەستکردن بە هەڵمەتی کوتاندن، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند " لە ٩٥% ی ئەوانەی توشی كۆرۆنا دەبن یان گیان لەدەستدەدەن ئەوانەن ڤاكسینیان وەرنەگرتوە، بەڵام ئەوانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە هیچ كەسێك داخڵی نەخۆشخانەكان نەكراوە".
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند" لەسنوری پارێزگای سلێمانی 25ی تیمی جێگیر‌و گەڕۆك لەڕێی بڵندگۆوە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەهاووڵاتیان لەئەمڕۆوە بەپاڵپشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەستیان بە هەڵمەتەكە كردوە".
وتیشی: لەو هەڵمەتەدا لەكۆی ئەو 25 تیمە لەئیدارەكانی گەرمیان 3 تیم، راپەڕین 3 یتیم، هەروەها لەپارێزگای هەڵەبجەش 2 هەڵەبجە دانراوەو ئەوانەی تریش لەسلێمانین.
د. سەباح هەورامی وتیشی " له ئه‌مڕۆ وه تیمه‌كانمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلێمانی دەبن به‌مه‌به‌ستی زیاد كردنی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٣ هاوڵاتیانی سلێمانی خۆیان كوتاوه كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ڤاكسین هیچ زیانێكی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه و پێویست به‌ترس ناكات، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت ئه‌وا ژیانی پارێزراو ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه ئەوەشی ڕایگه‌یاند " مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا تابێت زیاتر ده‌بێت و له‌ئێستادا له‌هه‌مووكات مه‌ترسی دارتره".
له‌باره‌ی داخستنی قوتابخانه‌كانیشه‌وه باسی له‌وه‌كرد ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كمان نه‌بوو په‌نامان بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه كان ده‌برد، به‌ڵام له‌ئێستادا ڤاكسین هه‌یه‌و سوده‌كه‌ی زۆر له ڕێكاره‌كانی پێشتر باشتره، بۆیه به دووری ده‌زانم كه جارێكی‌تر په‌نا بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌رین یاخود كه‌ره‌نتین ڕابگه‌یه‌نین".