وەجبەیەکی تری پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کرا

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم گەیشتنی بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.  

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چەکی بانکی بەشی (شەشەم)ی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١) گەیشت، پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت. 

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پارێزگاکان بەم جۆرە پۆڵێن کراوە:  

١-سلێمانی:- ( ٦١٦)شەش سەدو شازدە ملیۆن دینار.  

٢-هەولێر:- (٣٩٣)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار.  

٣-دهۆک:- (٥٩)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار.  


PM:02:40:04/11/2021