فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نهێنی دەگاتە عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ فەرماندەی قودسی ئێرانی (ئیسماعیل قائانی) بەنهێنی گەیشەتە بەغداد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغداوە بە (ماڵپەڕی سپی میدیای) ڕاگەیاند "سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی گەرماندەی سوپای قودس بۆ بەغداد ی پایتەختی عێراق بەشێوەیەکی نهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجام دراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "ئەم سەردانەی ئیسماعیل قائانی پەیوەندی بە ئەو پەرەسەندنە سەربازیی و سیاسییانەوە هەیە، کە تێیدا بەرەبەیانی دوێنێ هێرش کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز".

ئیسماعیل قائانی دووساڵ لەمەوبەر لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودس، لە جێگەکەی داندرا و تەواوی مەلەفە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران  ڕادەستی فەرماندەی ئێستای سوپای قودس ئیسماعیل قائانی کرا.



AM:09:30:08/11/2021