دانا غاز لەبەر سەلامەتی، بە کاتی بەرهەمهێنانیان راگرت

کۆمپانیای دانەگاز ئاشکرای دەکات بەرهەمهێنانیان بە کاتی لە کێڵگەی کۆرومۆر راگرتووە و دەڵێن" هەرکاتێک ئەنجامدانی کارەکانمان سەلامەت بوو، دەست بە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بکەینەوە راگەیەندراوەوای نووسیوە."

ئەمڕۆ دوو شەممە کۆمپانیای دانا غاز لە راگەیەندراوێکیدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، دەڵێت، "سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و کرێکارانی لە کاری هەرە لە پێشینەی کۆمپانیاکەیە".

"هەموو کەس لە دانەگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانییان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن."( دانا غاز وا دەڵێت ).

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانیان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و رێوشوێنەکانی کارکردنیان گۆڕیوە".

لە بارەی لایەنی ئەمنی و پاراستنی کۆمپانیا وکارمەندەکانی دانا غاز دەڵێت "لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان توندوتۆڵ بکەن بۆ ئەوەی دواجار بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە".

داناغاز لە کۆتاییەکەیدا دەڵێت "بەتەواوەتی پابەندین بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها خاوەن پشکەکانمان. چاومان لەوەیە هەرکاتێک ئەنجامدانی کارەکانمان سەلامەت بوو، دەست بە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بکەینەوە راگەیەندراوەوای نووسیوە."



PM:12:11:29/04/2024