فەرماندەی سووپای قودسی ئێرانی گەیشتۆتە سلێمانی

فەرماندەی سوپاسی قودسی ئێرانی گەیشتە شاری سلێمانی، ئەمە دوای ئەوەی ئەم بەیانییە گەیشتە بەغداو بەجیا لەگەڵ کازمی و بەرهەم ساڵح و چەند سەرکردەیەکی تری عێراقی کۆبوەوە.  

بەپێی ئەو زانیارینەی دەست ماڵپەڕ " سپی " کەوتووە، مەبەست لەسەردانەکەی قائانی بۆ سلێمانی بۆ قسەکردنە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی لە سلێمانی لەسەر دۆخی عێراق و هەرێم، هەروەها بۆ قسە کردنە لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هێورکردنەوەی کێشەکانی نێو سەرکردایەتی ئەو حیزبە.

تا ئێستا دیار نییە کە قائانی سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆبێتەوە، بەڵام ئەو چالاکییانەی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئێران بۆ عێراق و ولآتانی ناوچەی لە زۆربەی حالەتەکاندا بە نهێنی ئەنجام دەدرێت.

ئەو سەردانەی قائانی دوای هێرشە شکستخواردووەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دێت کە بەرەبەیانی یەک شەممە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە کرایە سەری.




AM:12:37:09/11/2021