كازمی لەسەر هەوڵی تیرۆركردنەكەی پەیامێکی تری بڵاوكردەوە

‌مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئەمشەو سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هەوڵی تیرۆركردنەكەی پەیامێکی تری بڵاوكردەوە و دەڵێت" سه‌ركۆنه‌كردنی روونی روداوه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانه‌وه‌ گوزارشتن له‌ پشتیوانیكردنیان له‌ عێراق".

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەڵوێستی سەرۆک و نوێنەری سەرجەم ئەو وڵاتانەی نیگەرانی خۆیان لەبارەی هەوڵە تیرۆرستییەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو دەریانبڕی مایەی دڵخۆشییە بەوەی پشتیوانی گەلی عێراق دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

ئەوەشی خستەڕوو: سوپاسی ئەو دەزگا میدیاییە عێراقی و عەرەبی و جیهانییانە کە  دەکەم، کە پیشەییانە رووماڵی بابەتەکەیان کرد. 

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام درا و ماڵەکەی کرایە ئامانج، کە بەهۆیەوە هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.  


PM:11:10:11/11/2021