لیرەی تورکی بەرامبەر بە بەهای دۆلار نزمترین ئاستی تۆمارکرد

 

لیرەی تورکی ئەمساڵ بەبێ بەهاترین دراوی بازار دادەندرێت، لەماوەی پێنج ساڵدا دوو لەسەر سێی نرخەکەی لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی ١٢ تشرینی دووەم، ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان  بڵاویانکردوە، نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و لەئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەوەش نزمترین ئاستە لە مێژوودا.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەردەوام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرەی تورکی بەهاکەی ڕوولەدابەزین دەکات تا ئەمڕۆ هەینی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوودا.

 

 

 

 



AM:12:23:13/11/2021