کۆچبەرانی کورد لە سنوری پۆلۆنیا سەرۆکی ئەمریکاشی هێنایە قسە

سەرۆکی ئەمەریکا جۆبایدن پێشئەوەی بەرەو پشووی هەفتانەی لە کامدێڤد لە ئەمەریکا بڕوات، بە میدیاکانی راگەیاند کە نیگەرانە لەو دۆخەی لەسەر سنوری بیلاروسیا و پۆلۆنیا دەگوزەرێت.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا ئەو لێدوانە کورتەی بایدنی سەرۆکی ئەمەریکای بڵاوکردەوە، بەبێ ئەوەی زیاتر لەو " نیگەرانییە" هیچی تر بڵێت.

هەروەها حکومەتی ئەڵمانیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆکایەتی رووسیا و بیلاروسیا لەسەر دۆخی مرۆیی سەرسنوری بیلاروسیا و ناکۆکی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بیلاروسیا بەردەوامە لە گفتوگۆ.

یەکێتی ئەوروپاش بەردەوامە لە مەحکومکردنی حکومەتی بیلاروسیا کە پرسی کۆچبەران وەک چەکێک بەکاردەهێنێت دژی یەکێتی ئەورپا.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە میدیا ئەوروپای و عەرەبی و ئەمەریکییەکان بابەتی کۆچبەرانی کوردیان لەسەر سنوری بیلاروسیا کردۆتە رۆژەڤ و سات بەسات نوێترین زانیاریەکانیان لەسەر ئەو رووداوە سیاسی و مرۆییە بڵاودەکەنەوە. 
 



AM:11:10:13/11/2021