کەشناسێک: بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە سبەی یەکشەممە ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆریت و بارینی تەرزە و بارانی بەخۆڕ دەستپێدەکات بەتایبەتی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و لە کاتەکانی ئێوارەوە پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و ناجێگیری دۆخی بەرگەھەوا سبەی یەکشەمە ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور ناوبەناو ھەورە بروسکە و تاوە باران لەشوێنی جیاجیادا چالاک ئەبێت لەنێویاندا ئەگەری بارینی تەرزە و بارانی بەخوڕ و بەھێز ئەبێت بەتایبەت لە سەنتەری شاری ھەولێر و دەوروبەری و وە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقامەکان و ناوچە نزمەکاندا ".

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو"  لەناوچەکانی دیکە کەش و لەو مەودایەدا سەقامگیر ئەبێت ، لە نێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان و سنوری ئیدارەی راپەرین ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە بارانی رێژە جیاجیا ئەبێت لەھەندێ شوێندا و مەرج نیە ھەموو شوێنێک بگرێتەوە ، لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی گەرمیان ئەگەری باران لاواز ئەبێت ".

ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک ئەبێت ١٥-٢٥کم/ک لەکاتی ھەورە بروسکە و تاوە باراندا خێرای با بەشێوەی کاتی زیادەکات بۆ سەروو ٣٥کم/ک و ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بەرێژەیەکی کەم ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە .



PM:07:03:04/05/2024