کاتژمێر ٩ ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك، بە بەشداری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی و بیانی و کەسانی ئه‌كادیمی دەستی بەکارەکانی کرد.
له دیدارەکەدا سەرەتا مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی بۆردی زانکۆکە لە وتەیەکی کورت‌دا پێشوازی لە میوانەکان کرد، دواتر د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق وتەیەکی لەسەر دۆخی عێراق و پەیوەندیەکانی بەغدا و هەولێر، دۆخی هەرێم، کێشەی ژنگەو کەمئاوای خوێندەوە.
وتاری دووەم دیدارەکە لەلایەن عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیكمه‌ی عێراقی، وتارێکی پێشکەش کرد.
دواتریش هه‌ریه‌ك لە رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ره‌حیم ئه‌بوڕه‌غیف وتاریان دەبێت.
بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، له پانێلی دوه‌می هه‌مان رۆژدا به‌ناونیشانی "ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ره‌هه‌نده‌كانی بنیاتنانی ئاسایشی هه‌رێمی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەریەک لە فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌لید ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا، د. ئیلهام فه‌خرۆ له زانكۆی ئێكسێتهر و د. دالیا داسا، له سه‌نته‌ری بیركلی زانكۆی كالیفۆرنیا به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی سێیه‌می رۆژی یه‌كه‌مدا، كه له‌لایه‌ن د. كارین یۆنگ، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ریه‌ك له د. ڤاندا فێلباب له په‌یمانگه‌ی بروكینگز، د. ته‌ها ئۆزهان، له په‌یمانگه‌ی ئه‌نقه‌ره، د. فێردریك وێری، له كارنیهیج ئیندۆومێنت بۆ كاروباری ئاشتی جیهانی، عه‌دنان ته‌باته‌بائی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جێبه‌جێكاری به‌شدار ده‌بن.
له پانێلی چواره‌مدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌رگای گفتوگۆ و پرسیاركردنیش به روی ئاماده‌بواندا ده‌كرێته‌وه، پانێلهكهش له‌لایه‌ن مارتن چولۆڤ، رۆژنامه‌وان له رۆژنامه‌ی "ژه گاردیان"ی به‌ریتانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.