بانکی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و خراوەتە ناوبازاڕەوە .

ئەمرۆ چوارشەممە  ١٧ی تشرینی دووەم ، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە فرۆشتنێکی ئاشکرادا بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ٦٤٢ دۆلار فرۆشراوە، نرخی یەک دۆلار بە ١٤٦٠ دیناری عێراقی فرۆشراوە، هەروەها کڕیاران بڕی ١٣٨ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ٦٤٢ دۆلار بۆ پشتیوانیکردنی هەژماری دەرەکی کڕیوییانە و بەشێوەی حەواڵەی رەوانەی دەرەوەی وڵاتکراوە.

راگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی باسی لەوەشکرد، بڕی ٦٢ ملیۆن و ٣١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی لەناو خۆی وڵاتدا ماوەتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی جێگیربوونی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا چەندین جار نرخی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردووە.



PM:04:36:17/11/2021