پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەشدەکرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەشی حەوتەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١) گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی رێکارە کارگێڕیەکان تەواو دەبێت لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەکانی هەرێم، چەکە بانکیەکان بە برا جوتیارەکان دەدرێت و بە زووترین کات لە بانکی شارەکان  وەریدەگرن". 
 
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە، ٩٢٣ ملیۆن بۆ هەولێر و ١٤٠ ملیۆنیش بۆ جوتیارانی دهۆك دابینكراوە.


PM:01:40:23/11/2021