سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داواکاری خوێندکاران کۆدەبێتەوە

وا بڕیارە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە بابەتەکانیش باسكردنی دەرماڵە و خۆپیشاندانی خوێندكاران بێت.

خوێندكارانی ناڕازی، لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا داواكارییەكانیان بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران  کە ١٢ داواکارییە و دەڵێن "پێش لە دەستچوونی دۆخەكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار بدات".

دەقی ڕاگەیاندرا و داواکارییەکانی خوێندکاران بەم شێوەیەیە:

 

١- دابینكردنی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ خوێندكاران (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران).

٢-  بڕینی دەستی حزب لە زانكۆ و پەیمانگاكان.

٣-  كاراكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بۆ باشتركردنی بژێوی خانەوادەكان.

٤-  دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

٥-  دامەزراندنی وانەبێژان.

٦-  دەستكردن بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

٧-  كەمكردنەوەی كورسی خوێندنی بەپارە بۆ ٥٪‏ لە زانكۆ حكومیەكان .

٨-  باشكردنی دۆخی بەشە ناوخۆییەكانی ھەموو زانكۆكان.

٩-  تێگەیشتن لەوەی ئەم جیلە شكۆ لەلای واتە خزمەتكردن و ھیچ ھێزێك ناتوانێ رایبگرێ و چوونە سەرجادەی بێ ئەنجام نابێ.

١٠-  بەدادگایی گەیاندنی ئەو ھێزە ئەمنیانەی، كە ھێرشیان كردە سەر خوێندكاران.

١١-  لابردنی باج و رسومات لە خوێندكاران لەكاتی وەرگیران و دەرچوونیان.

١٢- دەست بە جێ ئازادكردنی خوێندكارە دەستگیركراوەكان.



PM:09:07:23/11/2021