مەکتەبی دارای یەکێتی بەشێک لە داواکاری خوێندکاران جێبەجێ دەکات

مەکتەبی دارایی ی.ن.ک لەسەر ڕاسپاردەی  بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەلدەستێت بە دا بینکردنی ئەو پێداویستیە ماددیانەی کە لە داواکاری خوێندکارانی ناڕازیدا پێشکەش کراوە.

ئەمڕۆ ١ی کانوونی  یەکەم، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، چەندین پێداویستی ماددی کە لە داواکاری خوێندکارانی ناڕازیدا پێشکەش کراون جێبەجێ دەکرێت.

ئەو خزمەت گوزارییانەی بۆ خوێندکاران دابین دەکرێت لەماوەی خوێندنیان:

 

١-سیانەکردن و نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی هەردوو زانکۆی سلێامنی

و پۆلی تەکنیک ، لەوانە دابینکردنی کەلوپەلی ناو ژوورەکان وەکو لۆکەر،فەرش و دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت و ڕووناکی بۆ بەشەناوخۆییەکان.

٢ -دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشەناوخۆییەکان و چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی ڕێگرن.

٣-چاککر دنەوەی سیستەمی گەرمکەرەو و سارد کەرەوەی بەشە ناوخۆییەکان و هۆڵەکانی خوێندن.

٤ -دابینکردنی پاس بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار بۆ هاتوچۆ کردنی نێوان شارەکان بێ بەرامبەر .

٥ -دابینکردنی ٣ بنکەی تەندروستی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی ( کەمپی نوێی کچان ، کەمپی ناوشار، کەمپی کۆلێجە کشتوکاڵیەکان(

٦ -چارەسەرکردنی ئەو خوێندکارانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەی شۆرش.

٧ -دابینکردنی داشکاندن و ئاسانکاری لە کڕیندا بۆ خوێندکاران لە کۆگاکاندا.

٨ -دابینکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی زیاتر بۆ بەشە ناوخۆییەکان.

٩ -بە کرێ گرتنی بینا بۆ خوێندکاران

 


 



PM:04:08:01/12/2021