باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک داخرا

بەهۆی بوونی چەکدارێکەوە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک داخرا، کە بەوهۆیەوە هێزەکانی پۆلیس رێگاکانی چوون بۆ باڵەخانەکەیان داخست. 

ستیڤان دووجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند" چەكدارێكی نەناسراو لە دەرەوەی باڵەخانەی سەرەكی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیویۆرك بینراوە، هێزەكانی پۆلیسیش بڕیاریاندا باڵەخانەكە دابخەن، تا كاری خۆیان ئەنجامبدەن".

ئەوەشی خستەڕوو، رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و بەرگرتن لە هەر پێشهاتێك كە مەترسی تێكدانی دۆخی ئەمنی هەبێت گیراوەتە بەر.


PM:09:01:02/12/2021