ئەمڕۆ مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوایەکی نوێی دەرکرد کە تیایدا پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆی قەدەغە کرد.
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نوێترین فەتوایدا دەڵێت" هەر کارێک کە پێچەوانەی یاسا و رێنمایی هاتووچۆبێت قەدەغەیە و نابێت ئەنجامبدرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیان".
ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری، هەروەها رێکردن بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام و بابەندنەبوون بە یاساکانی دیکەوە لەو کارە قەدەغەکراوانەن، کە لەلایەن ھاوڵاتییانەوە ئەنجام دەدرێن.