پزیشکێکى کورد لە نەخۆشخانەیەکى
پۆڵەندا دەڵێت "دۆخى کۆچبەرانى کورد زۆر خراپە و گه‌ڵای دار ده‌خۆن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی
کانوونی یەکەم، د. ئه‌رسه‌لان به‌كر عیزه‌دین
پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكان له نه‌خۆشخانه‌یەک له پۆڵۆنیا كه
نزیكه له‌سەر سنور بە دەنگی ئەمریکای وت "مرۆڤ
ناتوانێت باسی بكات کە کۆچبەران لەچى بارودۆخێكی خراپن، ئەوان گه‌ڵای دار و ئاوی پیس
ده‌خۆن، ئاوی ڕووباره پیسه‌كان كه پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه".
وتیشی" كه‌سی
واهه‌یه نازانێت كه دێت ناوچه‌كه ئاو و گیایه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێنت، باسی
ئه‌وه ده‌كرێت زۆر كه‌س گیانیلەدەست دابێت و كه‌سیش ئاگای لێ نییه واته هه‌مووی
له بارودۆخێكی زۆر خراپن، له‌وانه‌شه زۆر كه‌س گیانلەدەست بدات".
ناو براو باسی لەوەکرد،
ئه‌گه‌ر فریای کۆچبەران نەکەون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س گیان لەدەست بدات له‌و
سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان پلەی سەرما ده‌بێت بە خوار( -١٠) پله واته هیچ كه‌س
ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه‌ى هه‌بێت.