وەک یەکەم سەردان بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەردانێكی فەرمی بچێتە ئەمریكا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆبێتەوە. 

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەمریکا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی یەکێتی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا لە ناویاندا وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێسی ئەمریکا و ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجام دەدات. 

سەرەتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ماڵپەڕی (سپی) وەک یەکەم ماڵپەڕ بڵاویکردەوە کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پلانیدایە سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام بەبێ دیاریکردنی هۆکارەکەی ئەو سەردانە ئەنجام نەدرا. 


PM:06:04:04/05/2024