دادوەرێک: کافتریا هەیە مادەی بێهۆشکەر دەکاتە چاوە تا گەنجان خووی پێوە بگرن

حاكم  شيَخ لةتيف مستەفا دەڵێت "ئەلێن لەم شارەی خۆمان کافتیریا ھەیە مادەی بێھۆشکەر ئەکاتە چاوە بۆ ئەوەی گەنجان خووی پێوە بگرن تلیاک و مادەی بێھۆشکەر عێراق بەرەو داڕمان دەبات".

حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ئاماژە بۆ زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تلیاک دەکات و لەو بارەیەوە باسی لەوەکرد،  لیوا مازن کامل منسور بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تلیاک ومادەی بێھۆشکەر لەعێراق دەڵێ "تەنھا لە ئەمساڵدا لە ١/١ تا ٣٠/١١ ، ١١٤٠٠ یازدە ھەزارو چوارسەد تۆمەتبار دەسگیرکراون تەنیا لەسەر تاوانی تلیاک و مادەی بێھۆشکەر و نیو تەن ٥٠٠ کیلۆ  تلیاک بەھەموو جۆرەکانیەوە بەتایبەتی کریستاڵ و حەشیشە لەپازدە پارێزگاکەی عێراق  دەستی بەسەردا گیراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆربەی کریستال و حەشیشەکە لە رۆژھەلاتەوە لە ئێرانەوە  دێت و زۆربەی حەبەکانیش لەرۆژئاوای عێراق لە پارێزگای ئەنبارەوە داخل دەبن،  وتیشی "کاریگەری بلاو بونەوەی فراوانی تلیاک زۆر مەترسیدارەو ھەرەشەی گەورەیە بۆ سەر داھاتوی کۆمەلگای عێراقی بەگشتی".

حاکم شێخ لەتیف دەشڵێت "شایانی باسە عێراق تا پێش ساڵی ٢٠٠٣ بەگوێرەی راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان پاکترین ولات بوو لەروی تلیاکەوەو ژمارە یەک بوو چونکە حکومەتی پێشوی عێراق زۆر بەتوندی ڕووبەڕوی ئەم تاوانە دەبۆوەو قورسترین سزاشی بۆ بازرگانی کردن بەم مادەیە جێبەجێ دەکرد کە ئیعدام بوو".

دەشڵێت "بیستومەو نازانم تاچەند راستە ئەلێن لەم شارەی خۆمان کافتیریا ھەیە بەبەلاش تلیاک ئەکاتە چاوە بۆ ئەوەی گەنجان خوی پێوە بگرن و ئالودەی ببنو بلاو ببێتەوەو بازرگانانی تلیاک موشتەریان زۆرببێ".



AM:12:19:12/12/2021