سۆران.. دوو کەس بەتاوانی دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوو کەسی دانیشتووی سۆرانیان دەستگیر کردووە کە لە ماوەی تەنیا دوو هەفتەی رابردوودا چوار تاوانی دزیان ئەنجام داوە.

شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، "لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک هاووڵاتی سکاڵایان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران تۆمار کردبوو، پۆلیس بەدواداچوونی کرد و توانیی دوو کەس دەستگیر بکات کە دانیان ناوە بە تاوانی دزیکردن لە چوار ماڵ و شوێنی جیا جی".

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیر کراون ناوەکانیان ( ک. خ. ع) تەمەنی ٣٩ساڵە و ئەوەی دیکەشیان ( م.خ.ع) تەمەنی ٢٢ ساڵە.

تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ی سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 



AM:08:58:14/12/2021