لیرە نزمترین ئاستی خۆی تۆمار دەکات

ئەمرۆ پێج شەممە ١٦ ی کانوونی یەکەم لیرەی تورکی نزمترین نرخی خۆی بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد کە بەدەیان ساڵە نرخی لەو شێوەیە نزمی تۆمار نەکردووە.

نرخی ئەمڕۆی ١ دۆلار بەرامبەر ١٥،٢١ لیرە بوو، کە بەدەیان ساڵە لیرە نرخی لەو شێوەیە نزمی تۆمار نەکردووە، کە ئەمەش بۆتە هۆی گرانییەکی بەرچاو لە نرخی شتومەکە زەرورەکانی ژیان و هاولآتیان توانای کڕینیان زۆر دابەزیووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپرسیەکەدا لەسەر رێژەی هەڵاوسان لەو ولآتەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رێژەی هەڵاوسان گەیشتۆتە ٢١٪ ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت بەردەوامە لە دابەزاندنی نرخی سود بە رێژەی ١٤٪ دا.

ناڕەزاییی و خۆپیشاندانی گەورە لە دژی سیاسەتی ئابوری و دارایی ئۆردوغان لەو ولآتە بەردەوامە بە تایبەتی لەگەورە شاری ئەو ولآتە، ئیستانبووڵ.



PM:06:43:16/12/2021