پۆلیسی سلێمانی
ئاشکرایکرد، مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە كه له‌سنورى قه‌زاكه دزییان له‌ماڵ و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی
کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند "دوای
ئاگادارکردنەوەی به‌شى پۆلیسى دوكان له چەند حاڵەتێکی دزیکردن لەقەزای دوکان، لە
ماڵان و فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی دەرەوەی قه‌زاكه، دواى وه‌رگرتنى
بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران
ده‌ستیپێكرد".
هەر
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى دوكان
و پۆلیسى فریاكه‌وتنى دوكان، به‌هاوكارى ئاسایشى سنوره‌كه توانرا یەکێک لە
تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت و کەلوپەلە دزراوەکان لەماڵەکەیدا دەستی بەسەردابگیرێت،
و دواتر تۆمه‌تبارى دووه‌میش ده‌ستگیركرا.
لە ئێستادا تۆمه‌تباران (ت، ا، م)
لەدایکبوی ١٩٨٢، (م، ع، ح) لەدایک بووی ١٩٧٩ به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی
مادده‌ى ٤٤٤ له‌یاساى سزادانى عیراقى راگیراون و دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا".