تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی هەولێر روویدا
کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی کەورگۆسکی سەر بە شاری هەولێر روویدا، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ هاوڵاتیش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو كارگەیەكی ئاسن لە كەورگۆسك لە هەولێر بەهۆی بوونی پاشماوەی تەقەمەنی لە جۆری (نارنجۆك)، تەقینەوەیەك ڕوویدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی تەقینەوەكەوە هاوڵاتییەک بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن (٤٥) ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.


PM:06:07:21/12/2021