رێکخراوی تەندروستی جیهانی: ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی کۆتایهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت


بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند " پێویستە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی کۆتاییهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت". 

 تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمرۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە جنێڤ رایگەیاند " ساڵی ٢٠٢٢ نەک تەنها دەبێت ساڵی کۆتاییهێنانی پەتای کۆرۆنا بێت، بەڵکو "دەبێت ئەو ساڵە بێت کە هەموو وڵاتانی جیهان وەبەرهێنان لە رێگریکردنی لە کارەساتی سرووشتی لەمجۆرەدا بکەن." 

ئەو لێدوانە لە کاتێکدا کە ئامارەکانی کوتانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کەمترە لەوانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.

 ئەدهانۆم لە کاتێکدا هۆشداریی لەبارەی جۆرە نوێکەی ئۆمیکرۆنەوە دا و بە گرنگی زانی هەموو چالاکی و بۆنەکانی سەری ساڵ هەڵبوەشێندرێنەوە، بەڵام گەشبینە بە ساڵی ٢٠٢٢ کە کۆتایی بەو ڤایرۆسە بهێنرێت.

ئەدناهۆم بەرێوەبەری رێکخراوەکە پابەندبوونی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە پەتای کۆرۆنا بهێندرێت و "سەردەمێکی نوێ لە تەندروستیی جیهانی" دەستپێبکات.
 
هەرچەندە ئەدهانۆم هۆشداریی لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە دا و بە گرنگی زانی هەموو چالاکی و بۆنەکانی سەری ساڵ هەڵبوەشێندرێنەوە، بەڵام لەبارەی ساڵی ٢٠٢٢یش گەشبین بوو و گوتی: "ئێستا ئێمە باشتر ڤایرۆسەکە دەناسین و ئامڕازی بەرەنگاربوونەوەی زیاترمان هەیە" و گوتی: "تەنیا پێویستە لەسەرمان بەشێوەیەکی دروست بەکاریانبهێنین".
 
تەندروستیی جیهانی دەڵێت، تەنیا لەمساڵدا ٣،٣ ملیۆن کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەکە "لەوانەی بە ئایدز و مەلاریا گیان لەدەستدەدەن زیاترە". 



PM:08:45:21/12/2021