"قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدرێت"

ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە (١٠) ھەزار دۆلارەوە تا (٣٠) ھەزار دۆلار دەستپێدەکات". 

فەتحی مەجید، ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچووک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن کە (١٠٠) کەس لە ھەرێمی کوردستانن و (٩٠٠) کەسیش لە عێراق بە گشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سوودی لێ وەربگرن". 

ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێم ڕوونیشیکردەوە، قەرزەکە بە پێی قەبارە و جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پڕۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پڕۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و ڕێکخراوەکانیش بە پێی جۆری پڕۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن. 


PM:10:53:23/12/2021