بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە،لە دروست بوونی تەم و مژ داوا دەكات، خێرایی كەم بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی،
ئاگاداری دەداتە تەواوی شۆفێران کە خێرا نەبن لە لێخوڕیندا بەهۆی دروست بوونی
تەمێکی زۆر، بەتایبەت لە کاتەکانی ٦ بەیانی تا کاتژمێر ١٠، تەم لە زۆربەی ناوچەکاندا دروست دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە شۆفێران دەكەین خێراییەكانیان
كەم بكەنەوە بۆ كەمتر لە خێرایی ڕێگە پێدراو و لایتی تەم بەكاربهێنن".