ئەمڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە وه‌زیری به‌رگری لوبنان کرد و لە دیدارەکەدا باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و لوبنان له بواره جیاجیاكان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد پێشوازیكرد له مۆریس سه‌لیم، وه‌زیری به‌رگری لوبنان و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دۆست گفتوگۆكرا.
له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و لوبنان له بواره جیاجیاكان و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له رێگه‌ی رێككه‌وتننامه و لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرایه‌وه، به تایبه‌تی به گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رگری لوبنان پشتیوانی عێراقی له گه‌ل و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئارامی لوبنان به‌رزنرخاند، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی عێراق و ھه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.