دەستپێکردنەوەی دەوام لە زانکۆیەکی سلێمانی دواخرا

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیاند، "بەهۆی کارەکانی چاککردنی بەشەناوخۆییەکان، بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکە پشوو لە زانکۆکەیان درێژکراوەتەوە".

دەشڵێت، ئەگەر خوێندکاران بگەڕێنەوە بەشەناوخۆییەکان ئەوا ناتوانن کارەکان ئەنجامبدەن و نۆژەنکردنەوە تەواو بکەن، بۆیە پشووەکەیان درێژکردووەتەوە، بەو پێیەش، تاوەکو ٩ی مانگی داهاتوو دەوام لە زانکۆکەدا دەستپێناکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوڵاتیان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی هەرێم لە پشووی کۆتایی ساڵدان و بەپێی پشووە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم؛ لە ٢٥ی مانگی کانوونی یەکەم تاوەکو ٢ی کانوونی دووەم پشووە.



PM:01:55:29/12/2021