سلێمانی.. لەسەری ساڵدا بەهۆی شەڕە چەقۆوە ٤٥ کەس برینداربوون


بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایاگەیاند کە لەشەوی سەری ساڵدا لە سلێمانی ٤٥ کەس بە شەڕە چەقۆ بریندار بوون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاشکرایکرد کە ٤٥ کەس بەهۆی ڕووداوی شەڕە چوقۆوە، برینداربوون.

هەروەها وتیشی " ١١٠ حاڵەت لەشوێنەکانی خۆیان چارەسەریان بۆکراوە".

دوێنێ شەو لە دوا شەوی ساڵی ٢٠٢١ خەڵکێکی زۆری سلێمانی و گەشتیاران رژانە شەقام و مۆڵ و شوێنە گشتییەکان بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢١ لە سلێمانی و پارێزگاکانی تری هەرێم.



AM:10:26:01/01/2022