کەشناسی: تاوە باران بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ تاوە بارانی هەردوو پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی بگرێتەوە، سبەینێش بەهەمان شێوە دهۆک و هەولیر دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی پێشبینی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە: 

ئەمڕۆ دووشەممە: 

کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە ی ناوبەناو دەگۆرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ( پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە )هەرێم زیاتر دەبێ. 
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە (١-٣)پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی سێ شەممە: 

کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنووری باشووری پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٣) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:٢٤
سلێمانی: ٢٢
دهۆک: ٢٢
زاخۆ: ٢٣
هەڵەبجە: ٢٣
کەرکوک: ٢٨
سۆران: ٢٤ 
حاجی ئۆمەران:١٣
گەرمیان: 



AM:11:38:06/05/2024