بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کرا

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم گەیشتنی نزیکەی بڕی یەک ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.  

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چەکی بانکی بەشی (هەشتەمی)ی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١) گەیشتە هەرێم، پاش وەرگرتنی ڕێكارە ئیدارییەكان لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان دابەشدەكرێن بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان.

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەریەک لە پارێزگاکان بەم جۆرە پۆڵێن کراوە:  

- هەولێر (٣٥٠) سێ سەدوپەنجا ملیۆن دینار
 
- سڵێمانی (٥٠٠) پێنج سەد ملیۆن دینار
 
- دهۆك (٥٠) پەنجا ملیۆن دینار


AM:10:53:05/01/2022