بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتکردن لە فرۆکەخانەی هەولێر ڕاگیرا

بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەهۆی تەمومژ و کەم بوونەوەی مەودای بینین ڕاگیران .

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد هیچ گەشتێكی ئاسمانی بۆ ماوەیەكی درێژ رانەگیراوە، بەڵام زۆربەی گەشتەكان بەهۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین بەهۆی تەمومژەوە بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێن تاوەكو ئەوكاتەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و مەودوای بینین دەگاتە ئەو ئاستەی كە پێویستە بۆ فڕۆكەوان.

ئەحمەد هۆشیار باسی لەوەشکرد، ئێستا گەشتەكان راگیراون، بەڵام پێشبینی دەكەن دوای نزیكەی كەمێكی دیكە دەستپێبكەنەوە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئاماژەی شارەزایانن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ لە كاژێر ١٢ی بەرەبەیانییەوە تاوەكو كاژێر ١ی دوای نیوەڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان راگیران، بەهۆی تەمەوە بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش بەهۆی تەمەوە راگیران.

 

 



PM:01:06:06/01/2022