فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مریكا ئاقڵ بێت خۆى له عێراق ده‌چێـته ده‌ره‌وه ئەگه‌رنا دواتر چوونه ده‌ره‌وه‌یان شه‌رمه‌زاركه‌ر ده‌بێت".
ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران كه له دواى كوژرانى قاسم سولەیمانی له شوێنه‌كه‌ى ده‌ستبه‌كاربووه ڕایگه‌یاند" تۆڵەکردنەوە لە ئەمەریکییەکان لەسەر تاوانی کوشتنی قاسمی سولەیمانی لە ئێستاوە دەستپێدەکات و ڕەگ و ڕیشەی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەردەهێنین".
قائانی وتیشی" ئەوانەی وا مەزەندە دەكەن كە بە كوشتنی (قاسم سولەیمانی) بابەتەكە كۆتایی پێهاتووە، وانییە، بەڵكو دەبێت چاوەڕوانی تۆڵەكردن بكەنەوە".
ئه‌وه‌شى خستەڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئاقڵ بێت خۆى له عێراق ده‌كشێته‌وه گه‌رنا چونه‌ده‌ره‌وه‌یان شه‌رمه‌زارترده‌بێت بۆیان له‌وه‌ى له ئه‌فغانستان به‌سه‌ریان هات.